بڕیاره‌ عه‌بادى سه‌ردانى هه‌ولێر بکات
05/04/2015 نوسەر: bzavpress

بڕیاره‌ عه‌بادى سه‌ردانى هه‌ولێر بکات

پاش گرژى و ئاڵۆزیه‌کان له‌نیوان به‌غدا و هه‌ولێردا له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و ناردنى بودجه‌ و موچه‌، له‌ ئێستادا هاتوچۆى وه‌فدى نێوان هه‌ردوو روو له‌ زیاد بوونه‌ و سبه‌ى بڕیاره‌ عه‌بادى سه‌ردانى هه‌ولێر بکات. 

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە " بڕیارە سبەینێ دوو شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران عێراق و شاندێكی یاوەری بەسەردانێك بگەنە هەرێم كوردستان ".

ئەوەشی خستوەتەڕوو" لەسەردانەكەیدا عەبادی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و لایەنەكانی تری هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لەسەر چەند پرسێكی هەرێم و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".

جێی ئاماژەیە " ئەو ڕێكەوتنەی كراوە لە نێوان هەردوولا ئێستا بەرەو باشی دەچێت و ئۆمێدمان هەیە كە "لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا هەردوو لا 100% پابەندی ئەو رێككەوتنە بن".