پەرلەمانی كوردستان  بۆ سێ‌ پرۆژە یاسایی گرنگ كۆدەبێتەوە
05/04/2015 نوسەر: bzavpress

پەرلەمانی كوردستان بۆ سێ‌ پرۆژە یاسایی گرنگ كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ئەم هەفتەیە بۆ سێ‌ پرۆژە یاسایی گرنگ كۆدەبێتەوە كە گرنگترینیان بە پارێزگاكردنی گەرمیانە.
 
بەپێی ئەو كارنامەیەی كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتارانی لێ ئاگادار كردوەتەوە بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك.
 
لەدانیشتنی  رۆژی سێ شەممە پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 ناساندنی رانیە وەك پایتەختی ئازادی و بە پارێزگاكردنی گەرمیان دەكرێت.
 
لەماوەی رابردوو چەندین خۆپیشاندان لە ئیدارەی گەرمیان‌و راپەڕین بۆ بە پارێزگاركردنی شارەكەیان ئەنجامداوە، لەهەفتەی رابردووش هاوڵاتیانی گەرمیان خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا‌و هۆشداریان دایە حكومەتی هەرێم ئەگەر ناوچەكەیان نەكرێت بە پارێزگا.