گۆڕان‌و یەكگرتوو ناوی‌ كاندیدى هەڵەبجەیان رەوانەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ کرد
06/04/2015 نوسەر: bzavpress

گۆڕان‌و یەكگرتوو ناوی‌ كاندیدى هەڵەبجەیان رەوانەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ کرد

هەریەک لە بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان   ناوی‌ كاندیدی‌ پارێزگاری‌ هەڵەبجەیان رەوانەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ كردوە. 
 
نزار مەحمود رایگەیاند: دەمانویست هەمولایەنەكان پێكەوە ناوی‌ كاندیدەكانی‌ خۆیان بۆ پارێزگار و دوو جێگرەكەی‌ بۆ وەزارەتی‌ ناوخۆ رەوانە بكەن و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی‌ وەزیران، بەڵام لایەنەكانی‌ تر دوایانخست. 
 
هەروەها ئاشكراشی كردوە:" دوو رۆژ پێش ئێستا ئێمە ناوی كاندیدی‌ خۆمان بۆ پارێزگاری‌ هەڵەبجە ئاراستەی وەزارەتی‌ ناوخۆ كرد، چونكە پۆستی‌ پارێزگار و دو جێگرەكەی‌ لەنێوان لایەنەكاندا یەكلابوەتەوە‌ و هیچ كێشەیەك نیە لەسەر ئەو پۆستانە".
 
بەوتەی ناوبراو دەبوایە لایەنەكان ناوی‌ كاندیدەكانی‌ خۆیان  پێش 16/3 بۆ ئەو سێ‌ پۆستە رەوانەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ بكردایە، بۆ ئەوەی‌ فەرمانی‌ دەستبەكاربونیان بۆ دەربكرێت، لەڕوی‌ یاساییەوە هیچ رێگرییەك نیە.
 
بزوتنەوەی گۆڕانیش، ئەندازیار عەبدوڵا نەورۆڵی بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە كاندید كردوە و بەفەرمی ناوەكەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردوە بۆ رەزامەندی دەربڕین.
 
لەلایەكی ترەوە یەكگرتووی ئیسلامی ناوی كاندیدی خۆی (كاوە عەلی‌ كەریم) كە كاندیدی‌ یەكگرتووە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ جێگری‌ پارێزگاری‌ هەڵەبجە پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆ كردوە.