هۆكاری ره‌وانه‌ نه‌كردنی بڕی 500 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ هەرێم
06/04/2015 نوسەر: bzavpress

هۆكاری ره‌وانه‌ نه‌كردنی بڕی 500 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ هەرێم

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری ره‌وانه‌ نه‌كردنی بڕی 500 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن توركیاوه‌ وه‌ك قه‌رز به‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پاساوی توركیا ئه‌وه‌یه‌ به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ كردووه‌.

لەو بارەیەوە ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی دەڵێت:  كه‌ توركیا پاشگه‌ز بۆته‌وه‌ له‌ناردنی بڕی 500 ملیۆن دۆلار كه‌ پێشتر به‌ڵێنی دابوو به‌ قه‌رز بیدات به‌ هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: پاساوی توركیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌غدا موسته‌حه‌قاتی هه‌رێمی ره‌وانه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ رووینه‌داوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غدا كێشه‌ی كه‌می پاره‌ی هه‌یه‌.

وتیشی: هه‌رێمی كێشه‌ی كه‌می پاره‌ی هه‌یه‌و هه‌ركاتێكیش به‌غدا به‌ڕێكوپێكی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌كرد ئه‌وا وه‌زاره‌ت پڕۆژه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مان.