پاش بلاَو بونهوهی ههواڵێك له تۆره كۆمهلایهتیهكانی فەیس بوك و یوتوب وه چهند سایتێك كه گوایه دڵشاد گهرمیانی ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی ئیسلامی فهتوای كوشتی مهلابهختیاری دابێت لهسهر ئهو قسانی كه مهلا بهختیار ههفتهی رابردوو ووتی لهسهر ئیسلام ،
دڵشاد گهرمیانی له تۆری كۆمهلایهتی فهیسبوك ئهو ههوالاَنه به دۆردهداخهوه رایدهگهیهنێت كه ناوبراو شتی نهوتووه."
ئاماژهبهوهدهگات .دەبێ هەموو كەس و لایەنێكیش ئەوە بزانێ:سوكایەتی كردن بەپیرۆزییەكانی ئیسلام و گاڵتەكردن بەحەڵاڵ و حەرام و بیروباوەڕی ئیسلامی گەورەترین دەسدرێژی و تەعدایە بۆسەر كەرامەتی هەموو تاكێكی باوەڕدارو ناخی هەموو موسڵمانێكی ڕاستەقینەی پێ دەهەژێت،موسڵمان هیچ شتێكیتری نیە لەم دونیایە لەدین و بیروباوەڕەكەی لای گرنگترو بەبایەخ تربێ،هیچیش ئەوەندەی ئەو سوكایەتی و بێڕێزییانە ئازاری دڵی نادات."
ئهمهش دهقی بلاَوكراوهكهی دڵشاد گهرمیانی یه
بۆئاگاداری هەموولایەك
ئەو فەتواو قسانەی لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی فەیس بوك و یوتوب بەناوی منەوە بڵاوكراونەتەوە كەگوایە وتبێتم (بەپێی شەرع ملا بەختیار حەقی كوشتنە)قسەی من نین و هیچ شتێكم لەوبارەیەوە نەگوتووە...دەبێ هەموو كەس و لایەنێكیش ئەوە بزانێ:سوكایەتی كردن بەپیرۆزییەكانی ئیسلام و گاڵتەكردن بەحەڵاڵ و حەرام و بیروباوەڕی ئیسلامی گەورەترین دەسدرێژی و تەعدایە بۆسەر كەرامەتی هەموو تاكێكی باوەڕدارو ناخی هەموو موسڵمانێكی ڕاستەقینەی پێ دەهەژێت،موسڵمان هیچ شتێكیتری نیە لەم دونیایە لەدین و بیروباوەڕەكەی لای گرنگترو بەبایەخ تربێ،هیچیش ئەوەندەی ئەو سوكایەتی و بێڕێزییانە ئازاری دڵی نادات،بۆیە ئەو بابەتە موجامەلەی تێدانیەو قابلی قبوڵ نیە،بەردەوام بوون و دوبارەكردنەوەی ئەو سوكایەتی و ڕەفتارە ناشیاوانە جگەلەوەی كارێكی هەرزەكارانەو نابەرپرسانەیە هۆكارێكی سەرەكی و گرنگیشە بۆ كەم كردنەوەی بواری پێكەوە ژیان و داخستنی دەرگاكانی... لەكۆتایشدا بەهەموو ئەوانەی دژایەتی دینی خودا دەكەن دەڵێم:خۆتان ماندوو مەكەن سوێند بەخودا هیچ هێزێك نیەلەدونیادا بتوانێ ئیرادەی بەهێزی موسڵمانان ڕاگرێ و ڕەگ و ڕیشكی ئەم ئیسلامە لەناخ و دڵ و دەرونی موسڵمانان دەربهێنێ،ئەم پەیامە پیرۆزە خودا خاوەنیەتی و خۆی بەڵێنی پاراستنی داوە،ئەو سەرلێشێواوانەی كەپەندیان لەمێژو وەرنەگرتووەو بەڕێگەی فیرعەون و ئەبو جەهلەكاندا دەڕۆن و دەیانەوێ بەشاخی پیریان كێوی ئیسلام بڕوخێنن نەك هەرشاخیان لوتیشیان دەشكێ،كاروانی باوەڕداران بەخەون و خەیاڵی بێ باوەڕان ڕاناگیرێ،ڕەنگە بتوانرێت خەڵكانێك بگرن و بكوژن ئەوەش لای موسڵمان ئاساییەو كاروانەكەی بەكوێرای چاوی دوژمن هەربەردەوەم دەبێ،دڵنیاش بن بەبێژنگی دڕاویشتان بەری نورو خۆری ئیسلامتان پێ ناگیرێ.(﴿يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ))