سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان لەگەڵ هەریەك لە گۆران و یەکێتی کۆدەبێتەوە
07/04/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان لەگەڵ هەریەك لە گۆران و یەکێتی کۆدەبێتەوە

 
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسی دەستور درێژە بە كۆبوونەوەكانیان دەدەن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان‌و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە رۆژی‌ پێنج شەممە سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان بكەن.
 
كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ ئەو دوو لایەنە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستور‌و پرسی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمە.
 
لەچەند رۆژی رابردوش سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان سەردانی مەسعود بارزانی‌و یەكگرتوو كۆمەڵ‌و پارتیان كرد لەشاری هەولێر  بۆچوونی ئەوانیان لەبارەی ئەو دوو پرسەوە وەرگرتوە.