07/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی : ناردنی بوودجه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن
دوای كۆبونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد‌و تیایدا هه‌ردولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند " هه‌رێمی كوردستان و گشت پارێزگاكانی عێراق نارازین له‌و به‌شه‌ی كه له بودجه پێیان ده‌درێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پاره‌ی ته‌واوی نییه و هه‌موو گله‌یی ده‌كه‌ن.
عه‌بادی ووتیشی :" حكومه‌تی عێراق پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات ، ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غداش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم لیژنه‌مان پێكهێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
لای خۆشیه‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێم له‌م كاته‌دا هه‌لێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی باسی كێشه‌كانی ئه‌مرۆی عێراق بكرێت كه په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه و سه‌ردانه‌كه گرنگه و له كاتێكی هه‌ستیاردایه.
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی كورد له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ، بریاردراوه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێ بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریی كورد له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی نه‌ینه‌وا.
بارزانی ووتیشی :" هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ناردنی بوودجه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ نییه و دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن.