07/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەستنی کۆرێك بۆ چوار مامۆستای زانکۆ " ئاین بۆ تاك و کۆمەڵگە"
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 7-4-2015 له‌سه‌ر بانگێشتی ده‌نگی ئیسلام رادیۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هۆڵی میر كۆڕێك گرێدرا بۆ چوار مامۆستای زانكۆ د. ناصح كریم و د. نه‌ریمان عبدالله و د. عبدالدائم معروف و م. عبدالرحمن محمد عارف كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام و ئیسلامه‌تی ته‌نها كاری تاك نیه به‌ڵكو ئه‌ركی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته.
د. ناصح له‌وه‌دوا كه یاساكانی سزا له شه‌ریعه‌تدا كه ئه‌مرۆ زه‌ق كراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته تۆمه‌ت به‌سه ر ئیسلامه‌وه به پێی ئه‌زمون و داتا زانستیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه ئه‌كادیمیه‌كان ته‌نها ئه‌و سزایانه كۆتایی به گه‌نده‌ڵی و دزیی و چه‌ته‌یی دێنێت و ئه‌وه‌ش ئه‌و سزایانه‌ی قبوڵ نه‌بێت ئه‌وه ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتی و كرداره كه‌رامه‌ت شكێنه‌كان به‌رده‌وام بێت .
د. نه‌ریمان ووتی: له ناو شارستانیه‌تی مرۆڤه‌كان به گشتی و موسڵمان به تایبه‌تی ئیسلام ده‌ربێته هیچیان بۆ نامێنێته‌وه .
د. عبدالدائم ووتی : هه‌موو ئیسلام و ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و سیاسیه شه‌رعیه‌كان مومكین نیه به ته‌نها بكرێت و هه‌موویان له ژێر ئاراسته‌ی ده‌سته جه‌معی شه‌ریعه‌تكاراندان .
م . عبدالرحمن محمد عارف له ژێر ناونیشانی (دزه كردنی عه‌لمانیه‌ت بۆ نێو ماڵی ئیسلام ) .. توله رێگا‌و تونه‌یله‌كان... : له ده خاڵی سه‌ره‌كیدا ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه چۆن عه‌لمانیه‌تی كوردی له‌سه‌ر دیواره‌وه بازیان داوه‌و ده‌یانه‌وێت ئیسلامێكی (خۆیانه) بخوڵقێنن!.
پاشان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ سنوردار كردن و په‌راوێزخستنی ئیسلام و خاڵی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له شوێنه‌واری ئیسلام كه ئه‌مه‌ش جگه خه‌یاڵ و وڕینه هیچی كه نیه‌و عه‌لمانیه‌تیش به‌و شێوه‌ی باسكرا رێك ده‌ڵێی له دۆزه‌خه‌وه هاتووه ده‌ی خودا بیباته‌وه بۆ دۆزه‌خ !!.