له‌دیدارێكی تایبه‌ت دا زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كان چڕ كراوته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به‌ڕه‌سمی بوونی ئه‌و 1200 كارمه‌نده‌ی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌زووترین كات ته‌واو بێت و دواتر به فه‌رمی ده‌ست بكه‌ن به ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی پارێزگا و قه‌زا ناحییه‌كانی عێراق .
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیێراق له میانه‌ی سه‌ردانیكی بۆ ده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له شاری هه‌ولێر ، له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ بزاڤ پرێس ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌م كارمه‌ندانه زۆره بۆ به‌ڕه‌سمی بوون كه پێشتر كۆمیسیۆن چه‌ند مه‌رجێكی دانابوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شمولی ڕه‌سمی بوون ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه خزمه‌تی شه‌ش مانگ ده‌وام له كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئه‌و ماوه‌ی ده‌وامه‌ش پێش ساڵی 2010 بێت ئه‌یانگرێته‌وه ، و به‌م مه‌رجانه زه‌حمه‌ته كه ئه‌و 1200 كه‌سه یه‌كلابكرێنه‌وه ، كۆمیسیۆن بڕیاری دا كه چه‌ند مه‌رجێكی تری بۆ زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به زوویی ئه‌و ڕیژه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ڕه‌سمی بوونیان . كه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ش بریتییه له ئه‌زموون و لێهاتوویی كاری له هه‌ڵبژارنه‌كان و كاروباری كۆمیسیۆن .
له‌درێژه‌ی ووته‌كانی دا زانا ڕستایی ووتی : ده‌بوایه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه شمولی ڕه‌سمی بوون ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ده‌ستیان بكردایه به ده‌وام و پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری ده‌ستی پێ بكردایه ، به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و ئه‌منی ئه‌و پڕۆسه‌یه تا ئێسته دواخراوه و هه‌وڵ ده‌درێت كه به‌زووترین كات ئه‌م ڕێكارانه ته‌واو بێت و كۆمیسیۆن ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات .
سه‌باره‌ت به‌كاری بایۆمه‌تری زانا ڕۆستایی ووتی : به‌دڵنیایی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری پڕۆسه‌یه‌كی گرنگی كۆمیسیۆنه و تا ئێسته‌ش وه‌كو ئه‌زمون پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2015/4/30 ئه‌نجام دراوه و تا ڕاده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه ، وه ئه‌و پڕۆسه‌یه به زووترین كات ده‌ست پێ ده‌كرێت له سه‌رتاسه‌ری عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سود له كارمه‌ندانی ڕه‌سمی بوون و دواتریش نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی كارمه‌ندانی پێشووی كۆمیسیۆن وه‌رده‌گیرێت . هه‌روه‌ها ووتیشی بڕیار بوو ئه‌و پڕۆسه‌یه بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ ئه‌نجام بدرێت ، به‌لاَم به‌هۆی ئه‌م كێشه دارایی و ئه‌منیه‌ی عێراق ئه‌وا پڕۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ درێژ كراوه‌ته‌وه .
له‌كۆتایی قسه‌كانی دا زانا رۆِستایی ووتی : ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه و به‌رده‌وام چاودێری ووردی كاره‌كانی كۆمیسبۆن ده‌كه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌موو كاره‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و 1200 كارمه‌نده و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری ته‌واو بكرێت .