08/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشمەرگە لایەنێکی سەرەکی دەبێت لە رزگارکردنەوەی موسڵ
بەمەبەستی دەستنیشانکردنی خاڵە سەرەکییەکانی رزگارکردنەوەی موسڵ لە ژر کۆنترۆلی چەکدارانی داعش ، لە کۆتایی ئەم مانگەدا لیژنە ھاوبەشە سەربازیەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا کۆدەبنەوە.
رافد جبووری وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " عەرەب و کورد لە یەک بەرەدان لە شەڕی دژ بە داعش ، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە سەربازییە ھاوبەشەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆدەبنەوە.
ووتیشی :" ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای نەینەوا بونیان ھەیە و پێشمەرگەش لایەنێکی سەرەکی دەبێت لە رزگارکردنەوەی موسڵ ئەگەر بگەنە رێککەوتنی کۆتایی ، وە پێویتسە خەڵکی موسڵیش ئاگادار بکرێنەوە لە ھاوکاریکردنی پرۆسەکە و رزگارکردنیان لە دەست داعش .