10/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلی حوسێن: پارتی پرسی دەستوورو سەرۆكایەتی هەرێم یەكلادەكاتەوە
عەلی حوسێن ئەندامی ئەنجوومەنی سەركرادایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێگەی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە : بڕیارە رۆژی یەكشەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازبدات، كە هەر 3 مانگ جارێك ئەو كۆبوونەوەیە سازدەدرێت.
عەلی حوسێن وتیشی ، كۆبوونەوەی ئەم جارە زیاتر پێوەستە بەرەوشی ئێستای كوردستان وەك دەستوورو سەرۆكایەتی ھەرێم و كۆمەڵێك پرسی دی.
ناوبراو روونیشیكردووەتەوە، كە لەكۆبوونەوەكەدا بۆچوونی پارتی لەبارەی ئەو پرسانە دیاریدەكرێت، كە چۆن گفتوگۆی لەسەر بكرێتو بەچ شێوەیەك بێتو هەڵبەت رایشی لەبارەوە دەگۆڕینەوەو تاوتووێدەكەین.