10/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆران ئازاد: پارتی سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەت لەدەست دەدات
گۆڕینی سیستمی سیاسی لە سەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی دەبێتە هۆی لەدەستدانی یەكێك لە دوو پۆستە گرنگەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
ئەگەر سیستمی سیاسی لە سەرۆكایەتیەوە ببێتە پەرلەمانی و سەرۆكی هەررێم لەناو پەرلمان دیاریبكرێت وەك ئەوەی نەیارەكانی پارتی جەختی لەسەر دەكەن ئەوا پۆستی سەرۆكی هەرێمیش دەبێتە بەشێك لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و پارتی ناچارە دەستبەرداری یەكێك لەو دوو پۆستە ببێت
گۆران ئازاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی راگەیاندووە " لەحاڵەیتی هەڵبژاردنی سەرۆكەوە لە پەرلەمان ئەوكاتە پۆستی سەرۆكی هەرێمیش دەبێتتە بەشێك لە پاكێجەكانی رێكەوتن و هەردوو پۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم لەدەستی یەك حیزبدا كۆنابنەوە"