11/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌له ئهلهبابی : له‌دوای قۆناغی داعش پێشمه‌رگه مه‌ترسین بۆ سه‌ر عیراق
نه‌له ئهلهبابی په‌رله‌مانتاری عیراق له‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا هێرش ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ده‌ڵێت: له‌دوای قۆناغی داعش پێشمه‌رگه مه‌ترسین بۆ سه‌ر عیراق.
ناوبراو رایگه‌یاندووه كه ، هه‌رێمی كوردستان زه‌ویه‌كی زۆری له ناوچه جێ ناكۆكهكاني خستۆته‌وه سه‌ر كوردستان و به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌هه‌رێم بن.
دەشڵێت: مه‌سعود بارزانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی ته‌نیا له‌و ناوچانهدت كوتكردۆتهوه كه كار بۆ گێرانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات و هیچ كه‌سێكی بۆ ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیكه نهجوڵانداوه كه له هه‌رێمه‌وه دوره .
ئەمە له كاتێكدایه كه له راگەیاندنەکانەوە ده‌نگۆی به‌شداریكردنی بێ مه‌رجی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ده‌ستی داعش.