عەبادی سەردانی ئەمریکا دەکات
11/04/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی سەردانی ئەمریکا دەکات

دووشەممەی داھاتوو، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی واشنتۆن دەکات.

لەو بارەیەوە سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند: بڕیاروایە رۆژی دووشەممەی داھاتوو، لەسەر بانگھێشتنامەیەکی باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، حەیدەر عەبادی بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومی سەردانی واشنتۆن دەکات.

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: پەیوەندییەکانی نێوان بەغدادو واشنتۆن و جەنگی دژی تیرۆرو دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە، تەوەرەی سەرەکی دیدارو کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکاو بەرپرسانی دیکەی کۆشکی سپی.