ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بلاوكرده‌وه‌و سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی له‌خۆگرتبوو، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و خۆراگرییه‌ی به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه هه‌یانه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ خراوه‌ته‌ڕوو، كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆگرتووه له‌وانه پرسی ده‌ستوورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر‌و دۆخی عێراق‌و ناوچه‌كه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
12ی نیسانی 2015
به‌سه‌رپه‌رشتی مسعود بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 12/4/2014 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه گفتوگۆی كرد و بڕیاری پێویستی له‌باره‌یانه‌وه‌دا:
یه‌كه‌م: بارودۆخی عیراق، دوای هێرشی داعش بۆسه‌ر چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی عێراق و كوردستان و داگیركردنیان، گۆڕانكاری به‌رچاو له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی ناوخۆی عێراق رویدا، هه‌روه‌كو په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ له‌سه‌رئاستی جیهان به‌گشتی و عێراق و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی هاوبه‌ش هاتنه ئاراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی هه‌روه‌كو هاوپه‌یمانیه‌تی له روانگه‌ی باوه‌ڕبوون به‌دامه‌زراندنی سیستمی دیموكراسیشه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌ئاكامدا هێزی نوێ له‌هاوكێشه سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ركه‌وتن، كوردستانیش به‌ده‌رنه‌بوو له كاریگه‌ری بارودۆخی نوێی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، وه‌كو هێزێكی سیاسی و ئابوری و عه‌سكه‌ری كاریگه‌ر و خاوه‌ن رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌شێكی كێشه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و عه‌سكه‌ری له‌ئاستی جیهان و ناوچه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانبوون دوای گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی 2003 عیراق و ناوچه‌كه به‌ئاراسته‌ی سود وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه و گرفته‌كانی پێشوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌نگاوی جدی بهاوێژن بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كان و، ئارامی وته‌بایی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵه‌ی كوشنده و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌كه روویدا و هه‌روه‌كو خوێندنه‌وه‌ی ناواقعیانه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه‌ش بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پشتگیری ئاڵوگۆڕیه جیاجیاكان چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌ك نه‌هێنایه دی، به‌ڵكو گرفتی گه‌وره‌شیان بۆ دروستبوو، هه‌رچه‌نده گه‌لی كوردستان خوڕاگرانه وه‌كو هه‌میشه به‌رامبه‌ر پڕۆژه و پیلانه چه‌په‌ڵه‌كانی دوژمنان و ناحه‌زان وه‌ستاوه‌ته‌وه و خه‌ونه‌كانیان له‌گۆڕ ده‌نێ.
دووه‌م: بارودۆخی كوردستان و شه‌ڕی داسه‌پاو، وه‌كو چه‌ندین جاری دیكه ئه‌مجاره‌ش ئه‌وانه‌ی چاویان به‌پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسییه‌كانی كوردستانیان هه‌ڵنایه‌ت، شه‌ڕیكی نابه‌رامبه‌ریان به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند و به‌م هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان شه‌هیدبوون و بوونه قوربانی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ ئازایه‌تی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه‌ته وێردی سه‌رزوبانی جیهانیان و ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رگری له مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و تاكه هێزێكه كه به‌وپه‌ڕی وره به‌رزیه‌وه داعشی به‌زاندوه و به‌ره‌و دواوه‌گه‌ڕانده‌وه، رۆژله‌دوای رۆژ _به‌سوپاسه‌وه_ به‌هاوكاری هێزی ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان له گه‌رمیان تا چیای شنگال، له دوژمنانی مرۆڤایه‌تی رزگاركردووه. ئازایه‌تی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له خانه‌قین تا شنگال وكۆبانێ ترسی خستۆته ناودڵ و ده‌روونی پیلانگێڕان. سڵاو له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و له‌خوای گه‌روره داواكارین برینداره‌كانمان شیفابدات.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، دوای ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كان دروستبوون له ئاكامی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و بڕینی موچه و بودجه‌ی كوردستان، گوشارێكی زۆر كه‌وته سه‌ر بژێوی و ژیانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و كاریگه‌ری كرده سه‌رته‌واوی به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری كوردستان خۆڕاگرانه به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌نگاوه نابه‌جێیانه‌ی حكومه‌تی به‌غدا بۆوه، ئه‌م خۆڕاگری و هاوكارییه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، شایه‌نی سوپاس و پێزانینی زۆره.
هه‌روه‌كو پشتگیری له‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی به‌ره‌وڕووی هه‌رێم بۆته‌وه، به‌تایبه‌تی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، ئومێدده‌كه‌ین رێككه‌وتنه‌كه به‌باشی جێبه‌جێبكرێت. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه رووڵی حه‌شدی شه‌عبدی هه‌ڵسه‌نگاند و، پارتیمان ئه‌و هێزه به‌هاوكارێكی باشی سوپای عێراقی ده‌زانێ و له‌ئازادكردنی ناوچه‌كانیان پێویستن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه پێشمه‌رگه ئازادی كردوون و ده‌یانپارێزێت، به‌پێویست نازانرێ و، هێزی خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌یهێشتووه هیچ بۆشاییه‌كی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی دروستببێت.
چواره‌م: بارودۆخی ناوخۆی پارتی، له‌گه‌ڵ هاتنی داعش و په‌لاماردانی كوردستان، ته‌واوی ئه‌ندام و كادیران و سه‌ركردایه‌تی پارتی خۆبه‌خشانه روویان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ كردوو بوونه هاوكاروپاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ژماره‌یه‌كیشیان شه‌هید و برینداربوون، جێی خۆیه‌تی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڤاڵانمان به‌رزبنرخێنین، هه‌روه‌كو له‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی دارایی كه ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان توشی بووه كاریگه‌ری راسته‌وخۆشی كردۆته سه‌ر هه‌ڤاڵانمان و ئۆرگانه‌كانمان، كه به‌خۆڕاگری و هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی ره‌فتاریان كردووه و واقعی ئێستای كوردستانیان وه‌كوهه‌یه خوێندۆته‌وه و له‌به‌رچاویان گرتووه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایدان كه له‌ئاكامدا ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزێ، بۆیه له‌و رووه‌وه سوپاس ده‌كرێن.
ئه‌مانه و پرسی ده‌ستور و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پرسی هه‌موو گه‌لی كوردستان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی ناوخۆیی تاوتوێكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
بژی كورد بژی كوردستان..
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
پارتی دیموكراتی كوردستان
12ی نیسانی 2015
د.ع