ساڵح موتڵەگ دەڵێت: لارییان نییە چەكدارانی حەشدی شەعبی لەژێر ئاڵای عێراق بەشداریبكەن لەئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبار.
موتڵەگ رایگەیاندووە: لەكۆبوونەوەكانی كوتلەی یەكێتی هێزەكانی عێراق ئەوەمان دووپاتكردووەتەوە، كە هەمووان پێشوازی لەهەر هاووڵاتییەكی عێراقی دەكەین، كە بەشداری لەشەڕی گرتنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی چەكدارانی داعشدا بكات، بەڵام بەمەرجێك شەڕكردنەكە لەژێر ئاڵای عێراقو فەرمانداریەتی گشتی هێزەكانی چەكدار بێت.
جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەشدا، بەو پێیەی هەموومان یەك ئامانجمان هەیە، كە ئەویش رزگاركردنی سەرجەم ناوچەكانی ژێر دەستی چەكدارانی داعشە، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان پاڵپشتیو پشتیوانی هێزەكانی ئەمنیو هێزی حەشدی شەعبی بكەین.