12/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رێواز فایه‌ق: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم که‌مبکرێته‌وه
له‌ئێستادا که پرسى ده‌ستور و ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە ئارادایە، ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت: سیناریۆى کێشه‌ى ده‌ستور و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم لاى ئێمه ڕوونه .
رێواز فایه‌ق ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان رایگەیاند: ده‌مانه‌وێت سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى بێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمیش که‌مبکرێته‌وه و پۆستێکى تهشیرفى بێت".
وتیشى: "ده‌بێت سیسته‌م په‌رله‌مانى بێت و سه‌رۆکى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌کانى وه‌ک ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق تهشیرفاتى بێت .
خەختیشی کردەوە، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم که‌مبکرێته‌وه .