12/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دەکات
ئه‌مه‌ریكا ، له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا , هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌لیستیر باسكی , وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند " ویلایەته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق رێككه‌وتووه , چه‌كی پێویست بداته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق , ئه‌وه‌ش له‌رووبه‌وربوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئه‌مه له كاتێكدایه , كه‌بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه 13ی نیسان , حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق , سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و ولاته‌دا كۆببێته‌وه و ره‌وشی ناوخۆی عێراق و پرسی ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گفتوگۆی له‌باره‌وه‌بكرێن , جگه له‌وه‌ش بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا عه‌بادی داوا له به‌رپرسان بكات فرۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو و موشه‌ك و چه‌كی پێویست بداته عێراقییه‌كان , كه به‌رپرسانی عێراقی ئاماژه‌یان پێداوه.