پڕۆژە یاسای ئامادەکردنی دەستور بۆ راپرسی پەسەندکرا
13/04/2015 نوسەر: bzavpress

پڕۆژە یاسای ئامادەکردنی دەستور بۆ راپرسی پەسەندکرا

پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بەپرۆژەی دەستوری ھەرێم پێکبھێنرێت و پرۆژە یاسای ئامادەکردنی دەستوری بۆ راپرسی پەسەند کرد.

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەمواری پرۆژەی دەستور دەستی پێکردو بڕیاردرا بۆ ئامادەکردنی دەستورو خستنە راپرسی لیژنەیەکی ٢١ کەسی بۆ ئەو کارە پێکبھێنرێت و رەچاوی رێژەی ژنان و کەمە نەتەوەییەکانی تێدا بکرێت.