بان كی‌ مۆن هۆشداری دەدات لە بارەی له‌ پێشێلكارییەکانی حه‌شدی‌ شه‌عبی‌
13/04/2015 نوسەر: bzavpress

بان كی‌ مۆن هۆشداری دەدات لە بارەی له‌ پێشێلكارییەکانی حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

بان كی‌ مۆن، سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ردانێكیدا بۆ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر، پێشوازی‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق بۆ ناوچه‌كانی‌ ژێرده‌ستی‌ داعش كرد، هۆشداریشی‌ دا له‌ پێشێلكاریی‌ گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی‌ وه‌ك حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ دژ به‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌.

بان كی‌ مۆن داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق كرد به‌دواداچون بۆ راپۆرته‌كان له‌باری‌ پێشێلكاریی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ هاوشانی‌ سوپای‌ عێراق بكات.
ناوبراو ده‌شڵێ‌: پێشوازی‌ له‌ ئازادكردنی‌ شاری‌ تكریت ده‌كه‌م له‌ عێراق، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا، نیگه‌رانین له‌و راپۆرتانه‌ی‌ باس له‌ پێشێلكاری‌ گه‌وره‌ دژ به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و وێرانكردنی‌ سه‌رو ماڵی‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن؛ له‌لایه‌ن هێز و گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ هاوشانی‌ سوپا عێراق دژ به‌ داعش ده‌جه‌نگن.

هه‌روه‌ها وتی‌: خۆشحاڵم كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ئه‌و راپۆرتانه‌ی‌ به‌ جدی‌ وه‌رگرتوه‌ و داوای‌ پاراستنی‌ ژیان و سه‌رو ماڵی‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌ كردوه‌.