19/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو: له‌سلێمانی گردبوونه‌وه بە پێویست نازانين
یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نن له‌شاری سلێمانی به‌پێویستی نازانین گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ین وه‌ك هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ گەلی میسر.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هەردوو مەڵبەندی یه‌كی یەكگرتووی ئیسلامی و مه‌ڵبه‌ندی دووی كۆمەڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن: به‌هۆی گردبونه‌وه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر كه بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری بەرفراوان ساز كرا وا دەبینین ئەو گردبونەوەیە دەربڕینی هەڵویستی ناخ و ویژدانی جەماوەری موسوڵمانی كوردستان و گەلە ستەم دیدەو قارەمانەكەمانە ۆیە وادەبینین كە گردبونەوەكەی هەولێر دەربڕینی ئەو پشتیوانیەیە و لە سلێمانی گردبونەوەكە بە پێویست نازانین.
شه‌ممه‌ی رابردوو 17-8 لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی لەپاركی شانەدەری شاری هەولێر گردبونەوەیەكیان بەمەبەستی پشتیوانی لەلایەنگرانی ئیخوان موسلیمین ئەنجامداو بڕیاربوو له‌سلێمانیش هه‌مانشێوه گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نن له‌ئێستادا ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه به‌پێویست نازانن.