ئۆباما و عەبادی کۆبونەوە
14/04/2015 نوسەر: bzavpress

ئۆباما و عەبادی کۆبونەوە


ئەمڕۆ " باراك ئۆباما" ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی  ئەمریكا، لەگەڵ " حەیدەر عەبادی"، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

 لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی عێراق تاوتوێ كراوە و دوایین هەوڵەكانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیچەکدارانی داعش و هەنگاوەكانی پتەو كردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا لە هەموو بوارەكاندا تاوتوێ كراون. 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئۆباما دووپاتی كردووەتەوە، ئەمریكا بە تەواوەتی پشتیوانیی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئازاد كردنی سەرجەم ناوچەكان و ڕاهێنان و پڕچەك كردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكات و بۆ بەرەو ڕوو بوونەوەی هەڕەشە ئابووری و دارایییەكانیش، پشتیوانیی لە عێراق دەكات.

لەم سەردانەدا هەریەك لە ( هۆشیار زێباری )، وەزیری داراییی عێراق،  (عادل عەبدولمەهدی) ، وەزیری نەوتی عێراق و ( حوسێن شەهرستانی)، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق یاوەریی حەیدەر عەبادی دەكەن.