14/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وا بریارە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و ئێران کۆببنەوە
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند : رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو ١٥ ی ئەم مانگە لە تاران کۆبوونەوەیەکی ھونەری لەگەڵ حکومەتی ئێرانی ئەنجام دەدەن.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە :" پێشبینی دەکات لەم مانگەدا پێشکەوتنێکی بەرچاو بە دەستبھێنن دەربارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بەرامبەر بە لابردنی سزا نێودەوڵەتیەکانی سەر تاران.
دوای ئەوەی کە ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک لە شاری لۆزانی سویسرا رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێرانیان ئیمزا کرد ، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەبێت.