ناوەڕۆكی كۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی
14/04/2015 نوسەر: bzavpress

ناوەڕۆكی كۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی

وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبونەوە، لەسەر پەیوەندییەكانی نێوانیان، تێیدا چەند بڕیارێك درا، باس لە رێكەوتنامەی ستراتیجیش كراوە.

بەپێی زانیاریەکان لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق‌و هەرێمی كوردستان‌و هەروەها شەڕی داعش‌و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خرایە بەر باس.
 
هەروەها لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان‌و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان تاوتوێكراو جەختیش لەوە كرایەوە، كە دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لەسایەی یەكڕیزی‌و تەبایی نێوان لایەنەكان بەدیهاتووەو پێویستیشە بەهاوكاری‌و هەماهەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئەم دەستكەوتانە بپارێزرێن. 

لەگەڵ ئەوەشدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە میكانیزمی پەیوەندییەكانی هەردوو حزب نوێ بكرێنەوە و ڕێكبخرێن و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدییاتەی ئێستا هەیە و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان پەیوەندییەكان باشتر بكرێن و ئەوەیش خرایە ڕوو كە ناكرێ گوتاری ڕاگەیاندنەكان بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و دەبێ بەرەو هێوربوونەوە بڕوات.