15/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رێژەی هەناردەی نه‌وتی عێراق به‌رزدەبێتەوە
لەو بارەیەوە بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند: ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه و پێشبینیش ده‌كه‌ین هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مساڵدا 550 هه‌زار به‌رمیلی دیكه له هه‌ر رۆژێكدا زیاد بكات.
فەیاز نیعمه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیاره تا ساڵی 2018 ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزببێته‌وه.
وتیشی: تێكڕای به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكیش رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیله و ئه‌و بڕه‌ش له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ 250 هه‌زار به‌رمیلی هه‌رێم له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.