ئەمریکا : پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەین  بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەشتر
15/04/2015 نوسەر: bzavpress

ئەمریکا : پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەین بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەشتر


لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ٢٧مین ساڵیادی تاوانی ئەنفالەوە بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە لەبارەی ئەو ھەڵمەتە دڕندانەی  حزبی بەعس  بۆ سەر گەلی کورد، کەتیایدا ھەزاران کەسی بێتاوان کۆمەڵکوژکران و چەندین ھەزاری دیکەش برینداربوون یاخود لە ماڵەکانیان راگوێزران.

لەکۆتایی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاند بەڕیزەوە لەبەردەم قوربانییانی تاوانی ئەنفالدا دەوەستن و بەڵێنیش دەدەین کە پشتیوانی عێراقییەکان و گەلی کورد بکەین لە ھەوڵەکانیان بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەشتر بۆ خۆیان و رۆڵەکانیان.