15/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی: بەشداری پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ بۆ دورخستنەوەی مەترسی داعشە لە هەرێم
مەسعود بارزانی رایدەگەیەنێت: هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە لەسەر بەشداریکردنی پێشمەرگە لە شەڕی رزگارکردنی موسڵ و جەختیش دەکاتەوە کە بەشداری پێشمەرگە تەنها بۆ رزگارکردنەوەی ئەو شارە نییە لە دەستی داعش، بەڵکو بۆ دروخستنەوەی مەترسی ئەو گروپەیە لەسەر هەرێمی کوردستان.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی جەزیرە رایگەیاند، هێزی پێشمەرگەی كوردستان 20 هەزار كیلۆمەتری لەدەست چەكدارنی داعش رزگاركردوە، داعش لە پاشەكشێدایە، بەڵام هێشتا مەترسی هەیە.
بارزانی بەڵێنی داوە بە زرگاركردنی ناوچەكانی شەنگال پلانیش بۆ ئازادكردنی نەینەوا هەیە، وتی "بونی داعش لە موسڵ مەترسییە، هەڕەشەیە بۆ هەرێمی كوردستان بۆیە هێزی پێشمەرگە لە ئازادكردنی موسڵدا بەشداردبێت، بەشداری رزگاری ناوچەكە دەكات لەدەست داعش".