15/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆحانی: جەختدەکاتەوە لەبارەی لابردنی هەموو سزا ئابوریەکان
حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران: ئێران رێککەوتنەکە ئیمزا ناکات ئەگەر تەواوی سزا ئابورییەکانی لەسەر لا نەبرێت.
ناوبراو ئاشکرایکرد: ئێران رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی ئیمزا ناکات ئەگەر ھەموو سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەتەواوی لانەبرێت.
رۆحانی لەبارەی بڕیارەکەی کۆنگرێس سەبارەت بە چاودێریرکردنی ھەر رێککەوتنێکی نێوان ئێران و ئەمریکاش رایگەیاند ئەوە پرسێکی ناوخۆیی ئەمریکایە، وتیشی، ئێران لەگەڵ وڵاتە زلھێزەکاندا رێککەوتن دەکات نەک کۆنگرێسی ئەمریکا.