15/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
بەشی یەکەم
عه‌لمانیه‌تی كوردی له‌سه‌ر دیواره‌وه بازیان داوه‌و دزه‌یان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت ئیسلامێكی (خۆیانه) بخوڵقێنن!.
گه‌ره‌كمه بڵێم فێری ئه‌وه كراون كه له جیاتی ته‌نها جاده‌یه‌ك و سه‌ر كۆڵانێك چه‌ند رێگه‌و شه‌قامێك بگرنه‌به‌ر بۆ هه‌ناسه سواركردن و ساردكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ئیسلامه‌تی، ئه‌وان ئومێده‌وارن ئیسلامێك كه دووراوی ده‌ستی خۆیان بێت بێته دونیا‌و كه‌ی ویستیان گوێی راكێشن و بیده‌ن به‌دارو به‌ردا !، وا له 10 خاڵی سه‌ره‌كیدا ئه‌و حوكمه روون ده‌كه‌مه‌وه‌و توله رێگه‌و تونهیله دیار‌و سیحراوییه‌كان ده‌ناسێنم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه له په‌نهان ده‌ركه‌م ده‌ڵێم:
ئهلف : هه‌رچیه‌ك ده‌نوسم لێره‌دا وه‌ڵامه بۆ دوو جۆر عه‌لمانی، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له قۆناغێكی ژیانیاندا به حه‌رامی شیری ئیسلامیان خواردووه‌و ئێستا له‌وبه‌ره‌وه خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و زوو زوو پرۆژه و پێشنیار ده‌ده‌نه سه‌روی خۆیان بۆ چۆنێتی روو به روو بوونه‌وه‌ی دیارده ئیسلامییه‌كان، ئه‌نجا به گشتی بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌رله سه‌ره‌تاوه له خێزانێك یان حیزبێكی عه‌لمانی په‌روه‌رده بوون و تا ئێستا هێناویانه.
بێ : هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم دوای ساڵانێك له گوێقوڵاغ بوون و خوێندنه‌وه‌و سه‌رنجدانم له دیدار‌و كتێب و وتار‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و هه‌ڵوێستی نوخبه خوێنهوارهكهی عه‌لمانی كۆمكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خوێنه‌وارانه‌ی پێیان خۆشه پێیان بێژین نوخبه‌ی رۆشنبیر، یانی ئه‌مرۆ باسم له نوخبه سیاسیه عه‌لمانیه‌كه نیه، هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگیی و هاوكارییان له لوتكه‌دایه!.هه‌ردوو نوخبه‌كه له ئوسوڵی ئیماندا، ئیمان به سنورداركردنی ئیسلام و دیارده ئیسلامییه‌كان یه‌كیان قبوڵ كردووه و گرێبه‌ستی زاره‌كیی و فیكریی و سلوكیی و نوسراوی ئاشكرا‌و نهێنیان له نێواندا هه‌یه ...