16/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ھەنگار مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات
حکومەتی ھەنگاریە رەزامەندی دەربڕی کە تیمێکی سەربازی کە ژمارەیان لە ١٥٠ راوێژکاری سەربازی پێکدێت رەوانەی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بکات بە مەبەستی مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە.
پەرلەمانی ھەنگاریا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بریاردا ١٥٠ راوێژکاری سەربازی رەوانەی ھەولێر بکات بە مەبەستی مەشق و راھێنانی مۆدێرن بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.