19/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان شایه‌نی به‌شداریكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نین"
په‌رله‌مانتارێکی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران پێیوایه،پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردی ئێران نین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن.
دکتۆر جه‌لالی زاده، نوێنه‌ری پێشووی خه‌ڵکی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ده‌ڵێ:" كه‌سانێك له پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن بانگهێشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كراون، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردی ئێران نین و ده‌ستپێشخه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنگره‌كه ده‌بێ ژماره‌یه‌ك له نوخبه‌كان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و كولتووری كوردی ئێران له ناوخۆی وڵات به‌شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له داوای راسته‌قینه‌ی كوردی ئێران بكه‌ن و ده‌بێ ئێران له‌مباره‌یه‌وه بێ هه‌ڵوێست نه‌بێ".
س.کوردپرێس