16/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ناتانیاهۆ: ئێران هەمان سیاسەتی نازییەكانی گرتووەتە بەر
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل كە لە ڕێوڕەسمی یادی قوربانیانی هۆڵۆكۆستدا ڕایگەیاند: وڵاتانی زلهێز لە بەرانبەر سیاسەتە هێرشبەرانەكانی ئێراندا چاویان نوقاندووە، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە ترسی دووبارە كردنەوەی هەڵەكان، هۆشداریی بە وڵاتانی پێنج كۆ یەك داوە.
دەشڵێت: نازییەكان بە لەناو بردنی جوولەكەكان ویستیان ڕەگەزێكی دیكە بخەنە جێگەمان و تەوای ناوچەكە بگرنە دەست، ئێستەش كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو سیاسەتەی گرتووەتە بەر.
پاش ئەوەی لە شاری (لۆزان) لە وڵاتی سویسڕا، ڕێككەوتن لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لە سەر دۆسییەی ئەتۆمی ئێران واژۆ كرا.
بینامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، ڕێككەوتنەكەی لۆزان ڕێككەوتنێكی خراپە و ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاشتیی جیهانیش دەخاتە مەترسییەوە.