دەمیرتاش : رەخنەی لە لێدوانەکانی هەریەك لە  ئەردۆگان و  دادود ئۆغڵۆ دەگریت
17/04/2015 نوسەر: bzavpress

دەمیرتاش : رەخنەی لە لێدوانەکانی هەریەك لە ئەردۆگان و دادود ئۆغڵۆ دەگریت

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رەخنەی لە شێوازی لێدوانە توندەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرکۆمار و ئەحمەد دادود ئۆغڵۆی سەرۆک وەزیرانی تورکیا گرت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەمیرتاش رایگەیاند،  ئەو کەسایەتیانە بە لێدوانەکانیان دۆخی وڵات پر کێشەدەکەن و باری سەرشانی پێکەوە ژیان قورستر دەکەن .

ناوبراو وتیشی،  کە بۆماوەی ١٣ ساڵە ئاک پارتی بە شێوازێک ئاراستەی دەوڵەتداری دەکات کە رەچاوی پێکەوەژیان ناکات و بەڵکو ھەمیشە ئەردۆگان لە سەرو بەندی دروست بونی ھەر روداوێک سەرباری ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە دۆخەکە ئاڵۆتر نەکات ئەو دێت بە لێدوانە توندەکانی ناکۆکیەکان قوڵتر دەکاتەوە ، بۆیە لەکاتی روداوەکەی ئاگری ئەوان نەھاتن بیر لە چارەسەر بکەنەوە بەڵکو ئەو تۆمەت دەخەن ئەستۆی ئەو ھاوڵاتیانەی چوار سەربازە تورکەکانیان بە برینداری گەیاندوتە نەخۆشخانە ، ئەردۆگان و داود ئەۆغڵۆ لایەنگرانی ھەدەپە بە تێرۆریست لە قەڵەم ئەدەن