18/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌خره‌دین قادر: ته‌نیا شوێن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌رله‌مانە
لەو بارەیەوە فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: تا ڕۆژی 19 ی ئاب، ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكدا بكرێت، چونكه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، تائێستا هه‌یكه‌لی خواره‌وه‌ی نییه و شوێنی نییه، جگه له‌وه‌ش هه‌رێم له‌قه‌یراندایه و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش پێویستی به 30 ملیار دیناره.
وتیشی: ته‌نیا شوێن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ناو په‌رله‌مانی كوردستانه، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی ئیراده‌ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، خواستیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: نزیكترین سیناریۆ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكدا، ته‌واوبوه‌و مه‌جال نه‌ماوه‌و ده‌بێت ئه‌و پرسه بچێته ناو په‌رله‌مان.