18/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
توركیا ئامادەیی دەربڕی وە بۆ پشتیوانی هەرێم
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاندوە سەبارەت بەتەقینەوەكەی دوێنێی شاری هەولێر، كارمەندانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان لەو شارە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووەو ئامادەییشی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك بۆ هەرێمی كوردستان لەو بارەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، كە وەزارەتی دەرەوەی توركیا تەقینەوەكەی ئیدانە كردووە، راشیگەیاندووە "ئەوان وەك رابردوو پیشتیوانی هەرێمی كوردستان دەكەنو ئاسایشی هەولێرش ئاسایشی توركیایە".
ئێوارەی دوێنێ لەشاری هەولێر تەقینەوەیەك روودا، كە تەقینەوەكە، لەگەڕەكی عەینكاوە لەنزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا، لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەرێگەی كەسێكی خۆكوژەوە ئەنجامدراوەو تێدا سێ كەس شەهیدبوونو چەند كەسێكی تریش برینداربوون.