18/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هیچ رێگرییەک سەبارەت بە وەرگرتنی فڕۆکەکانی F١٦ ی ئەمریکا بە عێراق نەماوە
سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە لە ئێستادا ھیچ رێگرییەکی سیاسی لەبەردەم پێدانی فڕۆکەکانی F١٦ لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق نەماوە دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان و سەربازگەی پێویست ئەو فڕۆکانە بە بە قۆناغ و بە چەند کاروانێک رەوانەی عێراق دەکرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە سوپای ئەو وڵاتە سەرکردایەتی ھاوپەمێنێتی نێودەوڵەتی دەکات بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لە عێراق و سوریا و رۆژانە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگە و بارەگاکانیان ئەنجام دەدات.
جێی ئاماژەیە عێراق لەگەڵ ئەمریکا لەساڵی ٢٠١١ رێککەوتنێکیان بەمەبەستی پڕچەککردنی ھێزە ئاسمانییەکان بە چەند فڕۆکەیەکی جۆری f١٦ کە فرشۆکەیەکی زۆر پیچشکەوتووە واژۆ کردووە.