19/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کۆدەبنەوە
بڕیارە سبەینێ سەرۆکی ھەرێم و نوێنەری حزبە کوردستانییەکان لە ھاوینەھەواری سەڵاحەدین کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوام بوونی مشتومڕی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم و رەشنووسی دەستوور.
لەلایەکی دیکەشەوە قەیرانی دارایی ھەرێم بەھۆی رەوانەنەکردنی تەواوی مووچەو بودجە لەلایەن حکومەتی ئیتیحادی و ھەروەھا شەڕی داعش درێژەیان ھەیە.
پێ دەچێت ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمیش بۆ ئەمریکا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.