عەلی باباجان: چەند هەوڵێك هەیە بۆ لەباربردنی قۆناغی چارەسەر لەتوركیا
19/04/2015 نوسەر: bzavpress

عەلی باباجان: چەند هەوڵێك هەیە بۆ لەباربردنی قۆناغی چارەسەر لەتوركیا

عەلی باباجان،  جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند: هەندی جار دووچاری چەند ئاستەنگێك دەبین بەئاراستەی لەباربردنی قۆناغی چارەسەری لەتوركیادا.

 
عەلی باباجان راشیگەیاندووە "ئەم قۆناغە، بۆ هەموو هاونیشتمانییەكی كۆماری توركیایە، واتا بێ لەبەرچاوگرتنی بنەچە، ئایین‌و مەزهەب دەستەبەركردنی هەموو ماف‌و ئازادیەكانیانە بەشێوەیەكی یەكسان‌و بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتی‌و جیهانیەكان.
 
باباجان ئەوەشی خستەڕوو كە چارەسەركردنی كێشەی كەڵەكەبووی دەیان ساڵە ئاسان نییە، چونكە رەنگە لەم رێگەیەدا چەند ئاستەنگێك‌و كێشەی بچووك روو بدەن.
 
ماوەی دوو ساڵە لەنێوان حكومەتی توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان، لەو وڵاتە پرۆسەی چارەسەری دەستی پێكردووەو تائێستاش بەردەوامە، كە بەپێی پرۆسەكە كێشەی كورد لەو وڵاتە چارەسەردەكرێت.