19/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سوپای میسر به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی خۆی ئیدانه ده‌كات
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر بارودۆخی میسر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌كه‌یه‌نێت،ئێمه له كاتێكدا ئیدانه‌ی ته‌واوی هه‌موو پێشلێكارییه‌ك ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی تاك به تاكی خه‌ڵكی میسر ئه‌نجامده‌درێت، له پێشێلكردنی ئازادی راده‌ربڕین و گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و به‌شداری سیاسی به‌كاربهێنرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی بارودۆخی ئێستای میسره‌وه بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه: ئه‌و دیمه‌نه دزێو و قێزه‌ون و ناشرینه دژ به مرۆڤانه‌یه‌ی رۆژانه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌یخه‌نه به‌ر دیده‌مان كه له وڵاتی میسر و لانكه‌ی شارستانیه‌تدا رووده‌ده‌ن و سوپای میسر به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و كه‌سوكاری خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سه‌رده‌می توندوتیژی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و دیكتاتۆریه‌تی به‌عسمان ده‌خاته‌وه یاد.
باس له‌وه‌شده‌كات "داوا له سه‌رانی سوپا و حزبه ئیسلامییه‌كانی میسر ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیموكراسییه‌وه كێشه و ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و وڵاتی میسر بكه‌نه‌وه لانكه‌ی شارستانییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئێمه له باوه‌ڕبوونمان به جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئایین وه‌كو په‌یامێكی گشتگیری خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی، به سه‌رجه‌م چین و نه‌ته‌وه‌و ره‌نگ و ده‌نگه جیاجیاكان له ته‌واوی كایه‌كانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نه دزێو و قێزه‌ون و ناشرینه دژ به مرۆڤانه‌یه‌ی رۆژانه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌یخه‌نه به‌ر دیده‌مان كه له وڵاتی میسر و لانكه‌ی شارستانیه‌تدا رووده‌ده‌ن و سوپای میسر به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و كه‌سوكاری خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سه‌رده‌می توندوتیژی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و دیكتاتۆریه‌تی به‌عسمان ده‌خاته‌وه یاد.
ئێمه له كاتێكدا ئیدانه‌ی ته‌واوی هه‌موو پێشلێكارییه‌ك ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی تاك به تاكی خه‌ڵكی میسر ئه‌نجامده‌درێت، له پێشێلكردنی ئازادی راده‌ربڕین و گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و به‌شداری سیاسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدانین كه ئایین و دروشمه وروژێنه‌رو هانده‌ره‌كانی ئایینی بۆ مه‌به‌ستی سیاسه‌ت و به‌شداری سیاسی و دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌كاربهێنرێت.
داوا له سه‌رانی سوپا و حزبه ئیسلامییه‌كانی میسر ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیموكراسییه‌وه كێشه و ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و وڵاتی میسر بكه‌نه‌وه لانكه‌ی شارستانییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته.