19/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نەوشیروان مستەفا: دەستوری هەرێم نوسخەیەکە لەدەستوری سەردەمی حوسنی موبارەك
نەوشیروان مستەفا رێكخرەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بە توندی رخنەی لە ئەدای سەرۆكی هەریمی كوردستان كردووە وتویەتی "هەوڵدەدات تا دەست بەسەر هەمو دامودەزگاكانی هەرَیمی كوردستاندا بگرێت".
ئەوەشیخستەڕوەوە، دەستووری هەرێمی كوردستان نووسخەیەكە لە دەستوورە كۆنەكەی میسری سەردەمی حوسنی موبارەكو دەبێت هان بدەین تاكوو لە رێگەی دەستوورێكی باشەوە قەوارەیەكی دیموكڕاسی باش بوخوڵقێنین.
جەختیشی کردەوە "دەستور دەبێت لە بەرژەوەندی گەلی كورد بنووسرێتو نابێت بیەڵن پارتی خۆی وەك نوێنەری یاسای هەرێمی كوردستان بناسێنێتو دەنگەكانی دیكە كپ بكات".
نەوشیروان مستەفا دەڵێت؛ دەبێت لە دەرفەتی درێژكردنەوەی ماوەی بارزانی زیاترین سوود ببەین بۆ موستەقەڕ كردنی سیستمێكی باشی حوكمڕانی بۆ كوردستان.