20/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خالید عوبێدی: واشنتۆن ددانی به‌وه‌داناوه له‌پڕچه‌ککردنی سوپای عێراق شکستمان هێناوە
ئه‌مریكا ددان به شكستهێنانی له پڕۆگرامی دابینكردنی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی عێراق ده‌نێت‌و وه‌زیری به‌رگریی عێراقیش له‌و باره‌وه ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرێت.
خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: له په‌راوێزی سه‌ردانیان بۆ ئه‌مریكا به‌رپرسانی واشنتۆن ددانیان به‌وه‌داناوه که شکستخواردووبوون له‌پڕچه‌ککردنی هێزه‌کانی سوپای عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عوبێدی وتی: به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه ئه‌و چه‌كانه‌ی به هێزه‌كانی عێراقیان داوه بۆ جه‌نگی داعش كاریگه‌ری نه‌بووه‌و نه‌یانتوانیوه جه‌نگه‌که یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق روونیشیكرده‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی روویداوه، له‌ئێستادا پنتاگۆن بۆ دابینكردنی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی زووتر به‌ده‌م داواكارییه‌كانی عێراقه‌وه دێت.