مه‌لا كامه‌ران ، پێشنوێژ و وتار خوێن رایده‌گه‌یه‌نێت ، له پێناوی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و به‌بیانوی نه‌بونی به‌دیل بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌و ئاماده‌یه ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم.
مه‌لا كامه‌ران، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باس له‌وه ده‌كات كه ئاماده‌یه ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پۆسته‌كه‌یه :
تەنها بەناوی خودا
من ئامادەم ببمە سەرۆكی هەرێم
وەك دەڵین جەنابی كاك " مسعود" تۆپەكەی هەڵداوەتە ساحەی لایەنە سیاسیەكان و وتویەتی كە هەر هاوڵاتیەكی ئەم وڵاتە دەتوانێت ببێتە بەدیلی من و ببێت بە سەرۆكی هەرێم، جەنابیان ئەوەی تأكید كردۆتەوە كە هەرگیز ئەوەی نەوتووە كە بەدیلی نیە، پێچه‌وانه‌ی زۆرێک له پارتیه‌کان!، من خۆم زۆر سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دەكەم، بەڵام دەبێت بەجدی و ئەمجارە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسڵات لە پۆستەشدا بكرێت و صڵاحیەتەكانیشی هەمواربكرێتەوەو بكرێتە سیستەمی پەڕلەمانی و سەرۆك لە پەڕلەمانەوە هەڵببژێردرێتەوە، پاشان قسەكە ئەمەیه: ئەگەر پارتەكانی تر جورئەت و پیاوی ئەوەیان نیە كەسێك كاندید بكەن بۆ ئەو پۆستە؟!، ئەوە من ئامادەم ببمه سه‌رۆکی هه‌رێم و فەرموون.
م ملا کامران علی
2015/4/21