سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە توركیا
21/04/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە توركیا

 
ئێوارەی ئەمڕۆ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی عێراق  بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا‌و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان‌و ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە.
 
بەپێی زانیاریەکان  ئامانج لە سەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق  تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات‌و شەڕی دژی داعشە، هاوت بڕیارە لەو سەردانەدا سەرۆك كۆماری عێراق داوای هاوكاری‌و هەماهەنگی سەربازی لە توركیا بكات.
 
لەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆمار، فوئاد مەعسوم دەستی بەسەردانەكانی كردووە بۆ وڵاتانی دراوێی عێراق، ئەوەش بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی بەغدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌.