21/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ھاوپەیمانی پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە ، لە دوو رۆژی رابردوودا ھێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویەتی ١١ گوند لە چەکدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکوک پاک بکاتەوە و بە درێژی ٤٠کم چوارگۆشە پاشەکشێ بەو گروپە چەکدارانە بکات .
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەدراوە ، فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی کاریگەر لە بۆردومانکردنی مۆڵگە و بنکە سەربازییەکانی داعش ھاوکاری ھێزی پێشمەرگەیان کردووە .
لای خۆشیەوە جەنەراڵ جەیمز تیری فەرماندەی ھاوپیەمانی نێودەوڵەتی ، رایگەیاند: ھەوڵەکانی ھێزی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی ئێمە لەو ھێزە بە تەواوی جموجۆڵەکانیچەکدارانی داعشی لەسەر سنوورەکانی کوردستان راگرتووە .
راشیگەیاند " پاشەکشپێکردنی داعش لە چەند رۆژی رابردوودا بەڵین و توانای ھاوپەیمانەکانمان بۆ شکستپێھێنانی ئەو گروپە لە عێراق دەسەلمێنێت .