21/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بڕیارە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی عێراق و ئێران و سوریا بەڕێوەبچێت
بڕیارە سبەینێ عێراق و ئێران و سوریا بەمەبەستی تاووتوێکردنی پرسی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ھەر سێ وڵات و لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت، لە دوای دەستپێکردنی پەلامارەکانی داعشەوە، ئەمە دووەم کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران و سوریایە کە سەبارەت بەو مەسەلەیە ئەنجامی بدەن.
ٍشايانى باسه کۆماری ئیسلامیش یەکێکە لەو وڵاتانەی لە شەڕی داعشدا ھاوکاری سەربازیی عێراق دەکەن، ھەروەک رۆڵێکی سەرەکیشی ھەبوو لە پاراستن و ھێشتنەوەی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد کە زیاتر لە ٤ ساڵە لە جەنگێکی فراواندایە لەگەڵ ئەو گروپە چەکدارییانەی ھەوڵی لەسەرکارلابردنی دەدەن.