عێراق و ئیران  بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی نێوانيان رێککەوتن
22/04/2015 نوسەر: bzavpress

عێراق و ئیران بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی نێوانيان رێککەوتن


دواى ئه نجامدانى کۆبونەوەکە بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق گرێبەستێكی لێك تێگەیشتنیان ئیمزاكرد لە شاری هەولێر،دواتریش ناوەرۆِكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.

لیوا عەبدولكەریم وتی "بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی كە بە درێژایی 1432 كیلۆمەتر درێژ بۆتەوە لەنێوان عێراق و ئێراندا گرێبەستی سنور پاراستنمان ئیمزاكرد و هەروەها گفتوگۆیان كردوە لەسەر كێشە ئاویەكان".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئومێدەوارم ئیمزاكردنی ئەم گرێبەستە سەرەتایەك بێت بۆ لێكتر نزیك بوونەوەی هەردوو وولات و هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر بكەین لە نێوانماندا بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقی فیدراڵ.

هاوكات  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەردار قاسمی رەزایی فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاسەوانی سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی باڵای سەربازیی ئێران كردوە.
لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی و زیاتر بەهێزكردن و توندوتۆڵكردنی ئەو پەیوەندییانە كرد بە تایبەت لەڕووی زیاتر پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەردوولا.