23/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رێستۆرانتێكی جیهانی لقی خۆی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
رێستۆرانتێكی جیهانی لقی خۆی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
له هه‌نگاوێكی گرنگدا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر شریتی كردنه‌وه‌ی رێستورانتێكی جیهانیی له شاری هه‌ولێر بڕی، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیاره كه كوردستان هه‌نگاوی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئارامی ده‌نێ.
کۆمپانیای ئەلموشارەکە بۆ رێستۆرانتە گەشتیارییەکان- ئەمێریکانا، خاوەنی لۆگۆی تی جی ئای فڕایدەیز لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ٥٣یەمین رێستۆرانتی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەمین رێستۆرانتی تی جی ئای فڕایدەیز لە کوردستاندا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میوانان كرده‌وه.
نه‌وزاد هادی له وته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رانی چێشتخانه‌كه كرد و به‌ڵێنی دا كه له توانای هێزی پێشمه‌رگه‌دایه دۆخی كوردستان جارێكی دیكه به‌ره‌و ئارامی ببه‌ن.
تی جی ئای فڕایدەیز یەکەمی رێستۆرانتی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەقامی شێخ زاید لە دوبەی کردەوە، پاشان میسر و شانشینی سعودیە و بەحرەین و قەتەر و عوممان و کوەیت و ئوردن و لوبنان کردەوە. بەهۆی نوێترین کردنەوەکانیه وە، رێستۆڕانەکانی ئەلموشارەکە- ئەمێریکانا ئێستا بووە بە تانیا گەورەترین براندی خواردنی خێرا لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نوێترین رێستۆڕانتیش کە کۆمپانیای ئەلموشارەکە بیکاتەوە لە شاری هەولێرە لە کوردستانی عیراق کە ٢٧٣ کورسی لەخۆ دەگرێت و لە مێنیووەکەشیدا چەندین خواردنی بە چێژی تایبەتی تێدایە نێوانیاندا ستەیکی بەناوبانگی فڕایدەیز، تێکس مێکس، مەعکەرۆنە، بەرگەری جۆراوجۆر، مریشك، خواردنی دەریایی، موقەبیلات، شیرنەمەنی و چەندین جۆری کۆکتێلی بێ کهوولی.
فڕایدەیز زەوقی سەرجەم تەمەنەکان رازی دەکات بە کوالیتییەکی بەرز و خزمەتگوزارییەکی هاوڕێیانە لە کەشوهەوایەکی دڵخۆشکەر بە نرخێکی گونجاو.
بنیاتنان بە کەلەپوورێك کە لە خۆشی بینین و یادگاری دروستکردن لەگەڵ خواردن و خواردنەوەی نایاب پێكهاتووە. تی جی ئای فرایدەیس ژینگەیەكی ئامادە کردووە کە خێزانەکان و چەندین خەڵك لە ٦١ وڵاتی جیاواز لە سەرانسەری جیهان خۆشی لێ دەبینن.