23/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کاتی رادەستکردنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ بە حکومەتی ناوەند دیاری کرا
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد: حکومەتی ئەمریکا لە مانگی تەموزی داھاتوودا فڕۆکەی جەنگیی ئێف١٦ رادەستی بەغداد دەکات.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەنیازە لە مانگی تەمموزی داھاتوودا فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ رادەستی حکومەتی بەغداد بکات، ئاماژە بەوەشدراوە کە چەند راھێنەرێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی عێراق دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ عێراق، لە پڕۆسە سەربازییەکاندا لەدژی چەکدارانی داعش بەکاردەھێنرێن.
پێشتر، حکومەتی عێراق داوای کڕینی ٣٦ فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف ١٦ی لە ئەمریکا کردبوو، کە نرخی ھەریەکێک لەو فڕۆکانە، نزیکەی ٦٥ ملیۆن دۆلارە.