دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ مەلا مەزهەر دەردەکات
23/04/2015 نوسەر: bzavpress

دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ مەلا مەزهەر دەردەکات

مەلا مەزهەر خۆراسانی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی روشدی عەباس لە شاری هەولێر، بە تۆمەتی تەشهیركردن، دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەردەكات. 

بەپێی بەڵگەنامەیەك ، عەمید نەوزاد عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەریكردوە، گشتاندنی كردوە كە مەلا مەزهەر خۆراسانی دەستگیر بكەن، بە بڕیاری دادوەر. 

بەپێی ئەو بەڵگانە، مەلا مەزهەر، نوێنەری رێكخراوی پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، بەناوی كارزان عەبدول فازیل و نوێنەری رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی خانزاد بە ناوی هەرەس ئاران عەلی، سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، چونكە لە ژمارە 370ی رۆژنامەی ئاوێنەدا تەشهیری پێكردون.

هەروەها، لە نوسراوەكەدا هاتوە، كە تۆمەتبار مەلا مەزهەر هەڵهاتوە، بە پێی مادەی 433 داوایی دەستگیركردنی دەكەن، ئاراستەی پۆلیسی هەولێریش كراوە بۆ دەستگیركردنی.