23/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌درخانییه‌كان موسڵمان بوون و كوردپه‌روه‌ریش بوون
ئه‌و یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌یه كه كورد شانازی پێوه ده‌كات، سه‌ره‌تاكه‌ی به ناوی خوداوه ده‌ستی پێكرد، كه مانشێتی سه‌ره‌كی و تایتڵی هه‌میشه‌یی بریتی‌بوو له گه‌شه‌ی مرۆیی و ڕۆشنبیریی و ئه‌خلاقی چاك بۆ كورد و كوردستان، به‌جۆرێك هیچ لایه‌كی شایه‌تعه‌یان ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات ڕۆژنامه‌ی كوردستان، كه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان ده‌ریان ده‌كرد به ناوی كوردستانه‌وه هه‌ڵگری ئه‌خلاق و قییه‌م و كه‌لتووریی ئیسلامیی خۆی نه‌بوو بێت، یان ڕووت بێت له پێشه‌نگایه‌تی ئاینیی و نیشتمانیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی تێكه‌وتووه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان، چه‌نده بۆ سه‌رده‌م و زرووفی خۆی پێویست بووه و خه‌می گه‌وره‌ی نیشتمان و ئاینه‌كه‌ی بووه، بۆ ئه‌مڕۆش ئه‌و خه‌مه قوڵتر بووه‌ته‌وه و پێویستیتره بۆ گه‌شه‌ی ڕۆشنبیریی و نیشتمانیی كوردیی له لایه‌ن میدیاكانی كوردستانه‌وه، كه چه‌نده ئه‌مڕۆ میدیا پانتاییه‌كانی هه‌زار هێنده‌ی سه‌رده‌می ڕۆژنامه‌ی كوردستانی به‌درخانییه‌كان فراوانه و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی په‌ره‌ی سه‌ندووه، سه‌رده‌م و زرووفی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، به‌چه‌شنێك هه‌موومانی موته‌حه‌یه‌ر كردووه به خۆیه‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی باڵانسه سیاسیی و ئابووریی و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ندن به ته‌ختییه‌ی به‌هێزیی میدیاییه‌وه، ئه‌وه‌نده كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی گه‌شه‌ی كوردووه جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، بۆیه كوردستان ئه‌مڕۆ زیاتر پێویستی به‌و نه‌هجه ئه‌خلاقییه‌ی به‌درخانییه‌كان هه‌یه له دنیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی خۆیدا، چونكه ئه‌مڕۆ كوردستان له‌به‌رده‌م هێرشی نائه‌خلاقیی و نائینسانی‌دا ده‌رگیربووه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رێكی خراپ‌دا.
ئێَمه‌ی ڕۆژنامه‌وان و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان شتێك هه‌میشه له‌یاد ده‌كه‌یت و له‌بیری خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه، به‌هه‌ر چه‌شنێك بێت خۆمان ده‌بگێرین، واته خۆمان دوور ده‌خه‌ینه‌وه له ڕاستینه‌ی واقیعیی و مێژوویی خۆمان، ڕاستیه‌نه‌یه‌ك كه وه‌ك نه‌قش و نیگاریی خوداكرد و خه‌ڵاتكراویی به‌شه‌ریی تێیدا ده‌نگده‌داته‌وه و ڕه‌نگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش ئیسلام و كوردبوون و كه‌لتووره‌كه‌یه‌تی، كه ده‌بێت له سیاق و چوارچێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئیی و مه‌یدانیدا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، كارێك نه‌كه‌ین كه وه‌ك تۆرمه‌ی زۆڵه‌ك و له سروشتته‌ریك بوو و خۆلادان له ئه‌سڵ و فه‌سڵی خود له پێناو چه‌واشه‌كاریی و چاولێگه‌ریی كه‌لتوورێكی تاریك و نا ئه‌خلاقیی ده‌ره‌كیی و غه‌یره كوردیی و نائیسلامیدا، خۆمان به پێشه‌نگی ڕۆژنامه‌وان و ڕۆژنامه‌نووس بزانین.
من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم ڕۆژنامه‌نووسانی كورد له هه‌موو پارچه‌كه‌كانی كوردستان هه‌ڵه‌ی پیشه‌یی خۆیان ڕاستبكه‌نه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌ك كه وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر له خودا دوور بن ئه‌وه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن له پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یاندا، به‌درخانییه‌كان به بسمیللایی ده‌ستیان پێكرد و سه‌ركه‌وتووبوون و بۆ هه‌تاهه‌تا ناویان ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێت ئێمه‌ش چاو له ئه‌وان بكه‌ین، ئیسلام و كه‌لتووره ئاینییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوردبوون و گه‌شه‌ی زمانه‌كه‌ی له ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌گه‌ریماندا تۆخبكه‌ینه‌وه، چونكه به‌درخانییه‌كان ئیسلام بوون و كوردپه‌روه‌یش بوون و هیچ عه‌یبه‌ش نه‌بوو.